له پاڵ هه‌موو مه‌ترسیه‌كان، وه‌كو مەترسی
ئه‌منی و جموجۆڵه‌كانی داعش و بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست و ململانێ سه‌خته‌كانی
ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان " له‌م رۆژگاره دا مه‌ترسیه‌كی زۆر
ترسناكتریش رووی كردوه‌ته ئه‌م ناوچانه ئه‌ویش ئه‌گه‌ره‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنایه به هۆی سنور‌و هاوتوچۆو شێوازی به‌رێوه‌بردنیه‌وه.
ئه‌گه‌رچی كۆرۆناڤایرۆس په‌تایه‌كی
جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیه‌و سنوری هه‌موو ولاتانی بڕیوه و مه‌ترسی خستوه‌ته سه‌ر
ته‌واوی دانیشتوانی گۆی زه‌وی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی هه‌موو ئه‌و
داتا‌و زانیاریانه بده‌ین كه له‌رۆژی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م په‌تاوه بڵاوكراونه‌ته‌وه،
جیاوازیه‌كی زۆر له نیوان وڵاتان و هه‌رێمه جیاوازه‌كانی یه‌ك وڵاتیشدا ده‌بینین.
ئه‌م جیاوازیانه‌ش له سه‌ر بنه‌مای سنوری
جوگرافی و داب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكان و به‌هێزی سیسته‌می به‌رگری و كواڵیتی خزمه‌تگوزاریه
ته‌ندروستیه‌كان و چۆنیه‌تی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كانیان راده‌وه‌ستێت بۆرووبه‌رووبوونه‌وه.
بۆ نمونه وڵاتیكی پیشكه‌وتووی وه‌كو
سویسرا كه له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كانی جیهانه بۆ خۆشگوزه‌رانی و به‌رزی ئاستی توانا
ته‌ندروستیه‌كانی ، كه‌چی به هۆی هاوسنوری له‌گه‌ڵ ئیتالیا له زۆربه‌ی وڵاتانی
ئه‌وروپی ژماره‌ی توشبووان و مردووانی به‌م په‌تایه زیاتره.
هه‌روه‌كو
(ئه‌نتوان فلاهۆلت) به‌رێوه‌به‌ره‌ی په‌یمانگای ته‌ندروستی جیهانی له زانكۆی جنێف
له 20ی ئاداردا رایگه‌یاند كه 35 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و تا رۆژی 24ی
ئاداریش ژماره‌ی توشبووان له سویسرا ده‌گاته حه‌وت هه‌زار كه‌س.
یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌رووی ده‌زگا
ته‌ندروستیه‌كانی سویسرا ده‌كرێته‌وه خۆ ئاماده نه‌كردنیانه له‌و كاته‌ی كه
ئیتالیای دراوسێیان به ده‌ست ڤایرۆسه‌كه‌وه ده‌ینالاند.. ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌وه
سه‌یری ره‌وشی به‌ته‌نگه‌وه هاتن و ئاماده‌سازیی و دانانی میكانیزمه‌كانی خۆمان
بكه‌ین بۆ پرسی په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆس، له عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
له كاتێكدا بۆ هه‌موومان ئاشكرا‌و روونه
كه چ جیاوازیه‌ك له نێوان سیسته‌می ته‌ندروستی عیراق و سویسرادا هه‌یه، بۆیه
ده‌بێ مه‌ترسیه‌كان وخۆئاماده‌كردنه‌كانی ئێمه زۆر گه‌وره‌تر بێت كه ده‌بینین
ئێرانی دراوسێمان (هه‌روه‌كو چۆن ئیتالیای دراوسێی سویسرا) به ده‌ست ڤایرۆسه‌كه‌وه
ده‌ناڵێنێت.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی
عیراق به ده‌یان داب ونه‌ریت و بۆنه‌ی ئاینی و هۆنراوه‌و دروشم و هوتافكێشانی
باوه‌رنه‌بوون به ئاماده‌كاری و رێوشوێنی زانستی ده‌بینین و له سه‌ر ئاستی حكومه‌تی
هه‌رێمیش تا راده‌یه‌ك ته‌نیا خەمیان له‌م سێ پارێزگایه خواردووه‌و ناوچه
كوردستانیه دابرێنراوه‌كان تا راده‌یه‌ك فه‌رامۆش كراوه، كه هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر
جدیان له‌سه‌ره.
لە کاتێکدا ئەوناوچانە لە دەستوری عێراقی
فیدراڵ کەلەساڵی 2005 نوسراوه و ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، بەناوچەی کێشەلەسەر
دانراون له نێوان كورد‌و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نددا ،لەو دەستورەدا مادەیەکی بۆ تەرخان
کراوە بەناوی مادەی سەدو چل کەدەسەڵات دەداتە كورد‌و ناوه‌ند لەو ناوچانە هەموو
جۆڕەجموجۆڵێک ئەنجام بدەن بە جموجۆڵی تەندروستی و ئاسایشی وە.
بۆیە دیارنەبوون وئامادەنەبونی حکومەتی
هەرێم ڕەوشی ناوچەکەی لاسەنگ کردوە،چونکە ئەم ناوچەیە فرە پێکهاتەیە و ده‌بوو
دەزگائەمنیەکانش فرە پێکهاتەبن بۆ ئەوەی ببنە جێگەی متمانەی هەموو لایەنەکان ولە
بچوکترین مەترس ئەمنی و تەندروستی جۆرێک لە ئاوێتەبوون ڕووبدات لە نێوان خەڵک
دەزگاجیاجیاکاندا ،لەم ڕوانگەیەشەوە حکومەتی هەرێمێش بەشێک لە بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە
ئەستۆ،هەم وەک لایەنی دەستوری ،هەمیش وەک لایەنی پێکهاتەیی دانیشتوانەکەی.
به‌ڵام
به پێچه‌وانه‌وه له‌م دۆخه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی کوردسان و دەزگا ئەمنی و
تەندووستی یەکانی هیچ ئاگاداری و به‌شداریه‌كی ڕاستەوخۆیان نیه له كۆنترۆڵكردنی
سنوره‌كانی خانه‌قین و مونزریه‌و به‌دره‌و مه‌هران كه راسته‌وخۆ رێگای هاتوچۆی
نێوان ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان و ئێرانه .
ئەم زیارەت کارانە کەبەمەبەستی زیارەتکردنی
شوێنە پیرۆزەکان سەردانی نەجەف و کەربەلاو کازمییەو چەند شوێنێکی پیرۆزی تر دەکەن
" له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئه‌م شارانه‌دا تێکەڵ بەیەکتری دەبن و ئه‌گه‌ری
تووشبوونیان به‌م نه‌خۆشیه زۆر زیاتره.
له لایه‌كی تره‌وه پاسه‌وانی كردنی ناوچه
كوردستانیه دابرێنراوه‌كان بە تەنیاوله لایه‌ن گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و
پۆلیسی فیدرالی عێراقیه‌وه کە ولاییان هەیە بۆ یەکتری لەسەر بنەمای مەزهەب وای
کردوە جۆرێک لە چاوپۆشی و ئاسانکاری بێتەکردن،بە بێ گەڕانەوە بۆ مەترسی گەورەی ئەم
ڤایرۆسە کوشندەییە.
ئەمیش بۆتە ماییەی ئەوەی به هه‌زاران چه‌كداری
خه‌لكی به‌غداو حله‌و ناسریه‌و شاره‌كانی تری باشور بێنه ئه‌م ناوچانه ، دووای
ده رۆژ به پشوو بگه‌ڕینه‌وه شاره‌كانی خۆیان و دووای ده رۆژی تر بێنه‌وه بۆ
كه‌ركوك زۆربەی چەکدارەکان بە ڕاستەوخۆیی بەشداری ئەو بۆنانە دەکەن،هیچ
پابەندبونێکیان نیە بەڕێنمایە تەندروسیتی یەکانەوە ،چونکە لە ڕاستی دا باوەڕییان
بە ڕێنمای تەندروستی نیە ،بەڵکو بۆنە ئاینی یەکە مەزن تر‌و گەورەترە لایان.
لە هەركاتێشدا ئەو کەسانە دێنه‌وه بۆ
ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان له كاتی ده‌وامدا بێت یان هەرکاتێکی تربه
ئازادی خۆیان به گه‌راج و چێشتخانه‌و چایخانه‌و بازاره‌كانی ناو شاردا ده‌سوڕێنه‌وه‌و
هه‌ندێكیان سه‌رپه‌رشتی چۆنیه‌تی جێبه‌جیكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن
له كاتێكدا خۆیان ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بن.
جگه له‌مانه‌ش لە کاتێکدا ئەم ناوچانە
ناکۆکی و ململانێ ی سیاسی لە مێژینەی لەسەرە ،پێوستە بڕیار‌و ڕاسپاردەکان
بەهەماهەنگی و درووست‌کردنی ژووری عەملیاتی هاوبەش دابڕیژرێن و جێبەجێبکردن،به‌ڵام
ده‌بینین له شاره‌كانی هه‌ریمی کوردستان نزیكه‌ی بیست رۆژه هاتوچۆ کردن قه‌ده‌غه‌یه،كه‌چی
له قه‌زایه‌كی وه‌كو مه‌خمور تازه له دوێنێوه ئه‌م بڕیاره ده‌رچووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی قه‌راج وه‌كو سه‌ربازگه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه و زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانی خه‌لكی شاره‌كانی ترن و به ئازادی هاتوچۆی مه‌خمورده‌كه‌ن
. لەسەر ئەم بنەمایانەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێداوە.
پێویسته نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا و ئه‌و
دامو‌ده‌زگا فه‌رمیانه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تن به
ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان له رێگای كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه حكومه‌تی
ناوه‌ندی له به‌غدا ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و ناچاریان بکەن و لەهەمان کاتدا ئه‌و مه‌ترسیانه‌یان
بۆ روون بكه‌نه‌وه.
فشاریان بخرێته سه‌ر بۆ دانانی سنورێك تا
ئه‌م ڤایرۆسه له ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان بڵاونه‌بوه‌ته‌وه چونكه
دوواتر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی زۆر گه‌وه‌رتر ده‌بن کۆنترۆڵکردنی ئاسان نابێت
693 جار خوێندراوەتەوە