مەھێڵن مەلای مەشھورە بەنەخوێنەکەی بکاتەوە

لەم چەند ڕۆژەی کە لیژنەی باڵای ڕێگری کردن لە پەتای نەخۆشی کۆرۆنا خەریکی بەرنامەو دانانی ڕێگەو شوێن بون بۆ بەرەنگاری کردن لەم پەتایە کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارەکانی یەکێتی و ھەندێک خەڵکی بازاڕی ویستیان ئەم پەتا کوشندەیە بکەنە کێشەی سیاسی و ھەریەکەو بە جۆرێک لێدوان بیرو ڕای خۆیان دەربڕی.

دور لەواقیع بینی ئەمڕۆی ناوچەکەو کوردستان بە تایبەت سنوری  [نۆرس] مەبەستم نیلی و سەوزە، چەند پرسیارێک لە ھەردولا دەکەم. نازانم بیرتان دێت کاتی شەڕەکانی بەرەی جود، عێراق بە کۆپتەرەکانی لە ھەدولایان دەدا بیرتان دێت کە ئاڵای شۆڕش جیابوەوە  حکومەت دەیان پیلانی دانا بۆ شکست پێ ھێنانی شۆڕش، لەھەمانکاتتدا ئەگەر حکومەت ھێرشی بکردایە ھەمومان بەیەکەوە بەرگریمان دەکردو بە یەکەو شەھید دەبوین؟!.

 تکایە دەرسێک لەم پەندە وەربگرن ھەمیشە نەیار و ناحەز خەنجەریان لەکالان ھاتۆتە دەر، برایانم لە لیستی سەوز بیرتانە دوای ڕوخانی بەعسی فاشی یەکەم ھەڵبژاردن کرا سەرۆکی حکومەت ھی پارتی بو وەزیریش ھی یەکێتی ئەی ئەوکاتە بۆ نەتان پرسی بۆ وەزارەتی دارایی لە جانتایەکدایە کە دواجار لێ یان دزی؟ بۆ لێتان نە پرسی بۆ موچەی موچە خۆرانی کوردستانت نەکرد بە گرین کارت تا موچە خۆران بەدەست موچە ھات و نە ھاتەوە گیر نەخۆن؟.

 ئەی کامتان ئامادە بون بەرھەڵستی ئەو بڕیارە بکەن کە ساڵی 2007قەرار بوو سەرۆکی حکومەت بدرێتەوە بە یەکێتی، بەڵام بە بڕیارێکی و شەخسی یەکەم درایەوە بە کاک نێچیر؟ ئەی ئەو کاتە بۆ نقەتان لێوە نەھات؟

 ئەمانە ھەموی نمونەن بۆ ھەندێ لە گۆڕان خوازەکانیش وایە، بەڵام لەم کاتە ناسکەداو کە گەلەکەمان بە چاک و خەراپەوە بە دڵسۆز و بە گەندەڵەوە ڕوبەڕوی ئەم پەتا کوشندەیە بوینەتەوە، بھێڵن با تیمەکان کاری خۆیان بکەن بیەڵن ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە تەنھا توشی کەمدەرامەت و ھەژار نەبێت، ئەگەر بەرگری بێت با ھەموما پێکەوە بیکەن دەنا ھەندێ موزایدە نەک ئێمە یەکێتیەکانیش دەیبینن لە پێش ئەوەی ڕوی لە وەزیرەکەی ئێمە بێت و خەتای ئەو بێت، ئێوە تیرەکانتان تۆڵەیەو ڕوی لە ھاوسەرۆکەکانی خۆتانە، چونکە ھەندێکتان شەڕی دەرنەچونی کەسە نزیکەکانی خۆتان لەجیاتی بە كۆنگرەو ھاوسەرۆکەکانی خۆتانی بفرۆشن بە وەزیری دارایی و گۆڕان دەفرۆشن.

پێویستە لەسەرمان ئەم شەڕی بێ ماناو وتی وتیە ڕابگرین ھەردولامان لەسەروی خۆمان ھەیە بچن لەوێ ئەگەر دەوێرن تەرحی ئەم باسە بکەن دەنا پەتای کۆنگرە تەواو بو وەپێویستە ئیلتیزام بە بڕیارەکانی کۆنگرەوە بکەن و با بە ھەموو لایەک نمونەیەک پێشکەش بکەین مەلا بە نەخوێنەکەی خۆی خۆی بخنکێنێت  بەنەخوێنەکەی بکەینە گرێ کوێرەیەک بە ھەموو وڵاتانی عیقلیم بۆیان نەکرێتەوە.

2795 جار خوێندراوەتەوە