لەوەتەی مرۆڤ لەم گێتیە
هەیە و دستی بە ژیان کردوە بەردەوام هەوڵیداوە باشترین ژیان بۆ تاکەکان فەراهەم بکات، ئەمە میتۆدی هەمو دەسەڵاتداران
و حوکمڕانەکان بوە، ئەوەی جێگای سەرنجە؛ کاتێک جوڵانەوەیەک دروست دەبێت کە ملهوڕی
و دیکتاتۆری قبوڵ ناکات، دەکەوێتە بەرخۆدان
بۆئەوەی هەم ئازادی و هەم ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەی فەراهەم بهێنێت.
ئەوەی تێڕامانە لە دەسەڵاتی
کوردی بیری چوەتەوە کە قوربانی و شۆڕشی لەپێناو چیدا کردوە، ئایا بۆئەوە قوربانیان
بەخۆیان و خەڵک داوە تاوەکو هاوشێوەی فیرعەون و ئەخناتونەکان خەڵکی بخننە دۆخی قات
و قڕی و برسێتی.
هەرێمی کوردستان بەنمونە
کە دەوڵەمەندە بە سەروەتی ژێرزەوی و سەرزەوی کەچی خەڵکەکەی بەدەست هەژاری و بێکاری
و نەبونی و برسێتی و ناعەدالەتییەوە دەناڵێنێت، وا لەخەڵک کراوە کە بێز لە رابردوی
خۆی بکاتەوا، خۆزگە بەدیکاتۆرێکی رەگەز جیاواز بکات.
کەسێک نیە خەمخۆر و لەخواترس
و بۆخەڵک سوڵحاوبێت، تێبکۆشێت بۆئەوەی خەڵک لەم میحنەتی زۆرە وەدەر بهێنێت. تۆ چۆن
بەخۆت دەڵێیت شۆڕشگێڕ لەکاتێکدا باکت بە میللەتەکەت نییە، تۆ خۆت و خانەوادەکەت تێر
و پۆشتە بن ئیتر میللەت باهەر بناڵێنێ، ئەی تۆی خاوەن ئیمان لەکاتێکدا بێدەنگیەکی
زەلیلانەت هەڵبژاردوە، چۆن وەڵامی خوا ئەدەیتەوە، چۆن لە ئەو قیامەتەی بەردەوام
باسی دەکەیت ناترسی.
ئەمانە لەشوێنکن و خەڵکیش
لەجێگایەکی تر هاواریەتی، من گومانم هەیە بەهۆی ئەوەی ئەمانەم لەبەردەستە و تەمەنێک
لەبەرچاومن کە هەرگیز شۆڕشگێڕ و بۆخوا سوڵحاوبن، بەڵام دڵنیان هەمو شتێک کۆتایی دێت
و کاتی پرسینەوەش دێت، ئایا پرسینەوەکە خەڵک بێت یان لەلایەن پەروەردگارەوە بێت، ئایا
خۆتان حازرکردوە، ئایا وەڵامتان پێیە؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر، ئەوکاتە وەک و خواکانی
پەرستگای ئامونتان لێدێت..!
143 جار خوێندراوەتەوە