بزوتنەوەی گۆڕان تاقانە حیزبێکی سیاسیە کە پێکهاتەی
ئەخلاقیاتی سیاسی و سیاسەتکردنی گۆڕی ، داهێنەری نەریتێک
بو خاوەن شەوق و شکۆ .
ئەوکاتانەی کاک نەوشیروان زیندو بو شانازیمان بەخۆمانەوە دەکرد کە گۆڕان
خوازین ئەو بەجێی هێشتین، بەڵام فکر و ئەندێشەکانی
زیندون.
ئەو بۆ هەمو هاوڵاتیەکی سەلماند کە هەمومان چەند
گەورەین، هەمومان ئازاو ئازادین؛ بۆی سەلماندین کە هەمومان ئەتوانین کاک نەوشیروانێک بین .
ئایدیا و بیروبۆچونەکانی دووربینی و وردبیینیەکانی ئەو، ئیستیفزازکردنی
یەکتری لە کەڵچەر و ئاکار و سیاسەتکردنماندا نەهێشت تەنانەت بەرامبەر بەنەیارەکانیشمان مستفز و مەغرور و خۆسەپێن نەبوین .
ئەوکاتانەی کاک نەوشیروان زیندوبو دابەشی پاروەکانی
یەکتریمان دەکرد، سەر راست و بە هەڵوێست بوین، ئەوکاتانە ترسێکی گەورەی گۆڕانکاریمان خستە ناوچەکەوە نەک تەنها
کوردستان هەتا ئەمڕۆش ترسێک مابێت لەناو هێزی
دوژمنەکانماندا ئەزمونی بزوتنەوەی گۆڕانە.
تەنها ترسێک لەناو شۆڕشی چەواشەدا هەبێت بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازانە ؛ پارێزگاریکردنی
ئەو نەریتانە لە سیاسەت و ئەستۆ و ئۆەباڵی کارکردنمان زامنی دواڕۆژە و نەوە دوا نەوەی
گەلەکەمانە.
163 جار خوێندراوەتەوە