بە گشتی زۆرینەی لایەنە سیاسیەکان کۆکن لەگەڵ بڕیارەکانی
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان دژیەتی، لێرەدا ئەوەی
کە هەیە لایەنەکان لە ململانێ بەرانبەر پارتی زۆر خەمساردن.
بۆیە پێویستە یەکبگرن و هەڵوێستیان هەبێت هاوتەریب دژ بە
هەوڵەکانی پارتی بوەستنەوە و جموجۆڵبکەن، پشتگیری لە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕالی
بکەن کە دادگایەکی دەستوریە و بڕیارەکانی ئیلزامین و تانەیان لێنادرێ کە زۆرینەی
خواستەکانی خەڵک و لایەنەسیاسیەکانی دەستەبەرکردوە.
ئەوەی دادگای فیدراڵی کردویەتی بەدەیان ساڵ خۆپیشاندانی
خەڵک و سەدان دانوستانی سیاسی حزبەکان لەگەڵ پارتی بەدەستنەهاتون.
بۆنمونە
یەکەم: دادگای باڵای فیدرالی موچە و قوتی خەڵکی لەدەستی
پارتی هێنایە دەرەوە.
دوەم: یاسای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستانی بەشێوەیەک ڕێکخستەوە
کە مانا و ئەرزش بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردن چ لە نەهێشتنی گاڵتەجاڕی کۆتاکان و دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن و دیاریکردنی سیستەمی دەنگدان
و هەروەها دیاریکردنی دەسەڵاتی سەیرکردنی تانەکانی هەڵبژاردن.
بۆیە ئەمانە بابەتی گرنگ و جەوهەرین لەبەرژەوەندی خەڵک و
پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسین ئێستا کە پارتی دەڵێت تێبینیمان هەیە دەبێ چارەسەر بکرێن
واتا خاڵیبونەوەی ئەم خاڵانەی سەرەوە و گەڕانەوە بۆئەو مەهزەلەی پێشو.
بابەتەکان چارەنوسازن بۆیە کە دەرفەتێکی وا زێڕین هەڵکەوتوە
پێویسته لایەنە سیاسیەکان ئەگەر خەمی خەڵک و پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسیانە بەرانبەر
پارتی یەکدەنگ و یەک هەڵویستبن و بەهیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ تەفسیر و پاسا و ڕێککەوتنێک
بەکەمتر لەجێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدرالی ڕازی نەبن.
سیاسەت واتا هەڵوێست.
316 جار خوێندراوەتەوە