کارەبا یانی ڕووناکی، یان گڵۆپ و هەموو ئامێرەکان، یانی ژیان و گوزەرانی نوێی مرۆڤ، بەڵام مێژووی دۆزینەوەی کارەبا زۆر سەرنجڕاکێش و کۆنە، بەم زووانە لە ڤیدیۆیەکدا بە وردی باسی دەکەم.
لە ڕاستیدا مرۆڤ کارەبای دانەهێناوە بەڵکو دۆزیویەوە، چونکە کارەبا لە سروشت هەیە لە هەموو شوێنێکی ئەم گەردوونە لە کوێدا ئەتۆمێک هەبێت واتە کارەباش هەیە، چونکە کارەبا جوڵەی ئەلیکترۆنەکانە، ئەلیکتڕۆنیش پێکهاتەی هەموو ئەتۆمێکە لەنێو ئەم گەردوونە.
یەکەم میللەت و لایەن کارەبایان دۆزیبێتەوە یۆنانیەکەکان بوون، ئەوان 600 ساڵ پێش زایین کارەبای ستاتیکیان دۆزیەوە ئەویش بە لێخشاندنی بڕێک لە قوماشی ئاوریشم لەگەڵ ئەمبەر، ئەمبەر ئەو شلەی نێو قەدی دارە کە دوای هاتنە خوارەوەی ڕەق دەبێت بە ڕوونی، بەڵام ئەوساکە نەیاندەزانی کارەبا چیە و نەیانتوانی سودی لێ ببینن.
دوای ئەوە لەوەتەی ساڵی 1550 ی زایینیەوە داهێنان دوای داهێنان مرۆڤی لە دۆزینەوەی کارەبا نزیک کردەوە، لەساڵی 1800 ی زایینی بۆ یەکەم جار زانای ئیتاڵی ئەلێساندرۆ ڤۆڵتا توانی یەکەم پاتری ڕاستەقینە و بێ کێشە دروست بکات کە تەزووی کارەبای نەگۆڕی بەردەوامی دەدا تا کۆتایی تەمەنی پاتریەکە.
دوا جار داهێنەر تۆماس ئەدیسۆن لە کۆتایی ساڵی هەزار و حەوت سەد وحەفتاکان توانی کارەبای DC بدۆزیەوە و بە بەردەوامی دروستی بکات، توانی سود لەو کارەبایە وەربگرێت بۆ کارپێکردنی هەندێک ئامێر بەڵام کارەبای نەگۆڕ دروستکردنی پڕاکتیکی نەبوو بۆیە زۆر بە خێرایی داهێنانەکەی ئەدیسۆن بڵاو نەبۆوە، بەڵام زانای مەزن نیکۆڵا تێسڵا توانی لە ساڵی 1887 یەکەم سیستەمی کارەبای گۆڕاو AC دروست بکات، ئەو داهێنانە هێندە گرنگ و مەزن و عەمەلی بوو یەکسەر کۆمەڵێک کۆمپانیا و لایەن قۆزتیانەوە و دەستیان کرد بە دروستکردنی داینەمۆکانی کارەبای گۆڕاو و زۆر خێرا بڵاو بۆوە، تاوەکو ئەمڕۆش ئەو کارەبایەی لەسەرتاسەری جیهان بەکاردەهێنرێت سیستەمی کارەبای گۆڕاوە کە تێسلا دایهێنا.
لەسەرو بەندی ئەو داهێنانەش واتە کارەبای نەگۆڕ وکارەبای گۆڕاو تۆماس ئەدیسۆن توانی یەکەم گڵۆپ دابهێنێت لە ساڵی 1879 ی زایینی کە بەردەوام بە درەوشاوەیی دەمایەوە ئەوەندەی تەزووی کارەبای بۆ دەچوو، ئەمە گرنگترین و گەورەترین داهێنانی تۆماس ئەدیسۆن بوو، شایەنی باسە ئەدیسۆن کە هاووڵاتیەکی ئەمەریکی بوو بەڵام هەرگیز لە ژیانیدا نەچوو بۆ قوتابخانە، بەڵام هەر خۆی لە منداڵیەوە خۆی فێری خوێندن و نوسین کرد و دواتر لەسەر ئامێری تەلەگراف کاری کرد، لە ژیانیشیدا بەردەوام خولیای داهێنان و چاکردنەوەی هەموو ئامێرێکی هەبوو وداهینانەکانیشی گەلێک زۆرن، بەڵام نیکۆڵا تێسڵا ئەندازیاری کارەبا بوو و خەڵکی ئۆکڕانیا بوو بەڵام لەساڵی 1884 کۆچی کرد بۆ ئەمەریکا و و یەکەم کاری لەلای تۆماس ئەدیسۆن لە وەرشەکەی ئەو دەستی بەکار کرد.
105 جار خوێندراوەتەوە