لە تاکە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی؟! کە ئەویش نەخۆشخانەی
شارە، ئایا دەکرێت؟
١- دەرمان دەستنەکەوێت
و زۆرینەی چارەسەرە پێویستەکان، دەبێت نەخۆش لە دەرەوە بیکڕێت؟
٢- فەحسی خوێن زۆرینەی
نەماوە نەک لەتاقیگاکانی نەخۆشخانەی شار دەستناکەوێت، بەڵکو هەندێک فەحسی هەیە لە
ئیستشارییەکەی نەخۆشخانەش دەستناکەوێت؟ بەڵکو دەبێت لە لە تاقیگەی دەرەوە بکرێت؟!
٣- خۆبەخش وازی هێناوە
و مانی گرتوە، کە مافی خۆیانە دابمەزرێن و بەداخەوە چەندین ساڵە بێ مووچە بەدڵسۆزی
کاردەکەن.
٤- دیارە سەیر نیە
کەموکورتی لە پەرستار و کارمەندی تەندرووستیدا هەبێت، چونکە پتر لە پێنج ساڵە کارمەندان
لەکەرتی تەندرووستیدا، جگە لەکەرتەکانیتریش، خانەنشین دەکرێت و کەس لەجێی ئەوان
دانەمەزراوە؟!
ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی لۆد لەسەر پەرستار و کارمەندانی دامەزراوو زیاد بێت و نەتوانن
بەو جۆرەی دەیانەوێت خزمەتی هاووڵاتیان بکەن؟
٥- لەبەر کەمی پەرستار
و کارمەند بۆتە هۆی داخستنی هەندێک قاوش؟!
- لەهەموو ئەم کەموکورتیانە
کێ بەرپرسە؟
بەداخەوە زۆرینەی هاووڵاتی وادەزانیت پزیشک و کارمەند بەرپرسی
ئەم قەیرانانەن و توڕەیی خۆی بەسەر ئێمەدا خاڵی دەکەنەوە و لەئێمە توڕە دەبن، لەکاتێکدا
هیچ دەسەڵاتی ئێمەی تیا نیە و ئێمە تەنیا کارمەندی ئەم حکومەتەین؟؟!.
هەر ئەوەندە دەڵێم ئەمە کارەساتە.
- گەر وەک پزیشک
دەستکراوە نەبین لە نوسینی دەرمان و فەحسی پێویست لەناو نەخۆشخانەکەدا؟ چۆن دەتوانیین
تەشخیسی باش و چارەسەری تەواو بکەین؟ دیارە مجبور دەبین داوا لەکەسوکاری نەخۆش بکەین،
بڕوات فەحس لە کەرتی تایبەت بکات و دەرمان لەدەرەوە بهێنێت؟!
- گەر نەتوانیین
کارمەندی پێویست بۆ ژمارەی زۆری نەخۆش دابین بکەین؟ چۆن دەتوانیین خزمەتگوزاری باش
پێشکەش بکەین؟
- ئیتر ووڵات چۆن
وا دەڕوات بەڕێوە؟ گەر یەکێک لەگرنگترین کەرتەکان کە کەرتی تەندرووستیە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە، خەریکە
پەکی دەکەوێت؟!
نەخۆشخانەی فریاکەوتن وا بەڕێوە ناڕوات؟!
230 جار خوێندراوەتەوە