٢٥-٧ ڕوداوێکی مێژووی بوو.. ڕەوانشاد نەوشیروان
موستەفا، کەسێک بوو بە پێشەنگی کە هەندێک لە هاوڕێکانی بەر لە نەیارەکانی، بە کەسێکی
شەڕخواز و توندوتیژ ناویان دەهێنا، کەچی بزوتنەوەیەکی مەدەنی بێ چەکی خستە سەرپێ و
یەکەم ئەزموونی ئۆپزسێۆنی ڕاستەقینەی لە پەرلەماندا دروستکرد.
خەونی هەزاران کوردی بە دنیایەکی باشترەوە کۆکردەوە و کردی بە هێزێکی ڕاستەقینە
بۆ ئەوەی فشارێکی مەدەنی و دیموکراسیانە لەسەر ئەزموونێکی سیاسی دروست بکات کە
کونجێکی نەمابوو پڕ کێشە و قەیران نەبێت..
خەون و ئومێدی گۆرانکاری زیندوو کردەوە، لانیکەم ئەوەی بۆ خەڵک سەلماند گەر
کۆببنەوە و لەسەر بەرنامەیک ڕێک بکەون و دەنگیان یەک بخەن، دەتوانن کاری گەورە بکەن.
٢٥-٧ ئەو ڕۆژەیە کە خەڵک خۆیان وەک هێزێکی
راستەقینە ناسیەوە کە بێ ئەوەی پێویستیان بە چەک و توندوتیژی هەبێت، دەتوانن بە قسە
و هەڵوێست و ئیرادەیەکی خۆڕاگرەوە کاری گەورە بکەن. نەیارەکانیشی هەر لەم خاڵەی
ترسا بوون بۆیە لەوکاتەوە تا ئێستا بە ڕێگە و شێوەی جیاواز کار بۆ ئەوە دەکەن لەبەرچاوی
خەڵکی بخەن و وەک بزوتنەوەیەکی بێ کەڵک وێنای بکەن، وخەڵک لە دروستکردنی گۆڕانکاری
نائومێد بکەن.
٢٥-٧ رۆژی دروستبوونی ئیرادەی خەڵکە کاتێک بڕیاردەدات
بەدەنگی بەرز بەگژ خراپی و بێکەڵکی سیتسەمی حوکمرانی کوردستاندا بچێتەوە. هەر لەبەرئەوە
٢٥-٧ رۆژێک نیە لە دوامانەوە، بەڵکو روداوێکە بەردەوام ڕوودەدات و بە زیندووی دەمێنێتەوە.
280 جار خوێندراوەتەوە