ئەوەی لەسەر شانۆی
سیاسی و سەربازی و ئابوری و تەکنەلۆژیای هەمەلایەنە ڕودەدات تەنها ڕوسیا و پۆتین نیە
، تەنها زیندو بونەوەی ورچەکە نیە ، لە ناوەوەی ئەم ورچە هێزێکی شارەوەی بەهێز هەیە
ئەویش هێزی ئەژدیهاکە و چاینایە ، ڕێگاکانیش بۆ جەنگ تەنها ڕێگای گرتنی ئۆکراین وڵاتانی
بەڵتیق (لاتیفیا ، ئیستۆنیا ، لێتوانیا) نیە
٫ لە پشتەوەڕا سیناریۆی تەواو کردنی ڕێگای ئاوریشمیە ، لە بەرامبەردا چی ئەوروپا و
ئەمریکا وەک هەڵۆکەی سەرپەرشتیاری دنیا بوە بە هەڵۆیەکی پیر و هێلکەی قەلەباچکە دەکات
، ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی زەریای هیندی و شەڕی سایبەر و چی تر ناتوانێ بەرامبەر
ئۆراسیا وەک زل هێز خۆی نیشان بدات، چونکە هاوپەیمانەکانی بە غازی ڕوسی دەژین (خۆ
ئەگەر نەوت بۆ کارگەکان بەکار بێت، ئەوا غاز پەیوەندی بە ژیانی تاک و مەتبەخەوە هەیە)
وە غاز لە پلەی یەکدا دێت ، بۆیە پێ دەچێ ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناتۆ ڕەزامەند
بوبێتن بە ناچاری لەسەر هێرشەکانی ڕوسیا ، دوای ئەوەی ڕوس بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکی
و هاوکاری چین کۆنتڕۆڵی ئۆکرانیا دەکات و بە هۆی دروست بونی کێشەی غاز و نەوت ئەگەری
کۆمەڵێک شەڕی تر هەیە ، لە پیشەنەیدا وڵاتانی بەڵتیق ناچار بکات بچنە ژێر کۆنتڕۆڵی
ڕوسیاوە ، وە هەندێ دورگە هەیە (هیوما و ساریما) داگیر بکات، لە ئاوەکانی یۆناندا تەنگ بە تورکیا هەڵچنێ لە دەریای سپی دوای
سوریا کار لەسەر لیبیا بکات ، ئەگەری هەیە لە هەر جوڵەیەکی ئەمریکا تایوان بکەوێتە
ژێر غەزەبی چینەوە ، تورکیاش بۆ پڕکردنەوەی پێویسی بە غاز داوای کەرکوک بکات لەبەر
خاتری نەوت و غازی کۆرمۆر ، وەک خلوسی ئاکار دوای گرتنەوەی غازی ئێران لە تورکیا
وتی غاز لە پەناماندایە ، لەبەر ناکۆکیەکانی ڕوس و تورک لەسەر ئۆکراین تورکیا ترسی
لە نەمانی غاز هەیە ، وەک بینیمان بۆ غازی کۆرمۆر ڕوس و ئێران لە دادگای فیدڕاڵیەوە
نەیان هێشت لە ڕێگەی هەرێمی زەردەوە ئەو کارە بکات و پێ دەچێ بەغداد ڕێگای تریش
بگرێتەبەر وەک کۆنتڕۆڵ کردنی خاڵە سنوریەکان و فڕۆکەخانەکان و دەرمان و سوتەمەنی و
دوسەد ملیارەکە و پاشان ڕاپرسی بۆ ئەوەی هەرێم بخنەوە سەر بەغداد، لە هەر حاڵەتێکی
جوڵەی تورکیا ڕوس و ئێران ڕوبەڕوی دەبنەوە ، ئەگەر چی ئێران و تورکیا چەندین ساڵە
هاوبەرژەوەندین ، پێ دەچێ لە کۆمەڵێک کێشەدا نەتوانن بەرژەوەندیەکانیان گرێ بدەن ،
هەر بۆیە تورکیا لە ناچاریدا بیەوێ هەرێمی کوردستان لەبەر غاز داگیر بکات ، ئەو
کات ڕوس و ئێران ڕوبەڕوی دەبنەوە ، لەم حاڵەتەدا
شەڕێکی هاوشێوەی ئۆکراین دروست ببێ ، کە سەرەتاکانی دەرکەوتوە لە دوای دەرچونی بڕیاری
دادگا بۆ هەرێمی کوردستان تورکیا پەنا بۆ کارتی تر دەبات ئەویش شەڕی ئاوە (ئاو بەرامبەر
غاز) لە ئەگەری دوەمدا ئەگەر ڕوس و ئەمریکا ڕێک نەکەون ئەوا دوای ئۆکراین و وڵاتانی
بەڵتیق دەکەونە بەر هێرشی ڕوس ، بەردەوامی شەڕی ئۆکراین ئەگەر درێژە بکێشێ بە هۆی
دروست بونی تەنگەژە بۆ ڕێگاکانی هاتوچۆ کۆمەڵێک لێکەوتەی دەبێ و کوردستان بەدەر
نابێ لە کاریگەریەکانی بە تایبەت گرانبونی پێداویستی ڕۆژانە و کاڵاکان ، لە ئەگەری
بەریەککەوتنی تورک و ڕوس لەم ناوچەیە ، کورد دەتوانێ باڵانس ڕابگرێ و دەبێ بزانێ جۆن
دۆستایەتی لەگەڵ بەرەی ڕوس و چین دروست دەکات چونکە دەکەوێتە سەر ڕێگایەک لە ڕێگاکانی
ئاوریشمی .
بە کورتی تا شەڕتەواو دەبێ هەرێم بە دۆخێکی ئاڵۆزدا
تێدەپەڕێ و دەکەوێتە بەردەم کۆمەڵێک ئەگەر و گریمانەوە ، بە ئەگەری کۆتایی هێنانی
هەرێمیشەوە لەسەر دەستی ڕوس وەک کارت بەرامبەر تورکیا و ناتۆ و دوبارە بونەوەی هەمان
مێژوی مەهاباد و قازی محەمەد.
1813 جار خوێندراوەتەوە