دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان کە بە هەزارهیوا پشتیان بە گۆران قایم کردووە بۆ تێگەشتن لەبارودۆخەکە با هەنگاوێک بچنە دواوەوە تاکو هەموو شتێکیان بە روونی بۆ دەربکەوێت وسەرقاڵ نەبن بە خاڵێک کە لە پێش چاویانە.
هەر وەک چۆن بۆ تێگەشتن لە تابلۆیەکی شێوەکاری تۆزێک لە تابلۆکە دورتربکەویتەوە شێوەکەت بە باشی بۆ دەردەکەوێت.ئەمەوێت بڵیم بەو هەنگاوە بۆمان روون دەبێتەوە؛ بزوتنەوەی گۆڕان چی ویستووە ! لەسەر چ بنەمایەک دامەزراوە و چەند هەوڵی بۆ گەشتن بە ئامانجەکانی داوە !
لێرەدا بۆمان ئاشکرا دەبێت کە لە پێناو گەشتن بە ئامانجەکانی شەری تەواوی کردووە؛ جا چ لە پەرلەمانی کوردستان چ لە پەرلەمانی عێراق وهەروەها لە ئاستی سیاسەتی حیزبی.
سازشی ناڕەوای لەگەڵ حیزبەکانی دەسەڵات لە بەرژەوەندی بزوتنەوەکە نەکردووە کە ببێت بە هۆی شەرمەزاری بۆ دەنگدەرانی. لە پڕەنسیپە سەرەکییەکانی لای نەداوە بۆ قازانجی حیزبی . هەرچەندە نامەوێت بڵێم گۆڕان بێ کەموکورتی بووە و هەڵەی نەکردووە، بەڵام دەبێت ویژدانمان هەبێت و ئەمە لەبەر چاوبگرین کە باجی هەڵەی خۆی یاوە، بە بزوتنەوەکەی نەک بە کۆمەڵگا و نیشتیمان. و دەبێت ئەمە بزانین ئەگەر خۆفرۆشی بکردایە و نیشتمانی بفرۆشتایە و زانیاری حیزبە کوردیەکانی تری بە وڵاتە دراوسێکان بفرۆشتایە، بە کورسی و مودیرعام و وەزیر زۆر لە پێش حیزبەکانی دەسەڵات ئەبوو وە بۆ پەرڵەمانی عێراق باجێکی ئەوەندە قورسی نەئەدا.
پرسیارەکە ئەوەیە ئیتر گۆڕان بۆچی ئەبوو؟ ئایا گۆڕانێک کە نەک لە فکر و نەک لە کردار بکرێت ئیتر بوونی بۆچی باش بوو؟ ئایا دەنگدەرانی گۆڕان و گۆڕانخوازان گۆڕانێکی وەهایان دەوێت ؟هەر بۆیە دەبێ لەپێناو ئامانجە گەورە و سەرەکیەکانمان هەندێ هەڵەی بچوک گەورە نەکرێت و لێبوردە بین بەرانبەریان.
کۆڵنەدەربین بەرانبەر بەو حیزب وکەسانەی کێشەکانمان گەورە ئەکەن و بۆ نەگەیشتن بە بەرنامەکانمان شەڕێکی ناحەق و نابەرانبەرمان لەگەڵ ئەکەن. دەیانەوێت کێشەکانمان گەورە بکەن وبەنزین بە ئاگردا ئەکەن وفرت و فێڵی وایان داهێناوە تەنانەت بۆ ئەم مەبەستە لە فرۆشتنی خاک و نیشتیمان و خۆێن ڕشتنی ناڕەوای پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەستیان نەپاراستووە.
فاکتەرێکی هەرە کاریگەرتر،یەکگرتوییە. بۆ هەموو ئەو دڵسۆزانەی بۆ دروستکردنی گۆڕان باجی قورسیان داوە لە پێناو بزوتنەوەکەمان ،ئارام بگرن و بە دڵێکی فراوانەوە لەگەڵ بارودۆخەکە ماملە بکەن و خۆیان لە خاڵی چارەسەردا ببینن .دەبێ ئاشکرابێت بە کەوتنی گۆڕان ڕەنگە هێزی خۆیان پیشانی هاوڕێکانیان بدەن، بەڵام دەبێ ئەمە لەبەرچاو بگرن کە لاوازکردنی گۆڕان لەم بارودۆخە ئەستەمە گۆڕانێکی بەهێزیان بۆ دروست بکات لە داهاتوودا. ئەمە بۆ هاوڕێکانی تریشمان ڕاستە کە دەبێ بە سنگێکی فراوانەوە ئەو رەخنانەیان ئاڕاستە دەکرێت وەری بگرن وهەنگاوی جدی بۆ چارەسەریان بنێن و هەوڵی یەکگرتوویی بدەن .
7477 جار خوێندراوەتەوە