ژوری یاسایی گۆڕان: لەهەڵبژاردندا كۆمەڵیك دامەزراوە بەكاردەهێنرێت بۆ تێپەڕاندنی ساختەكاری

08:14 - 31/10/2018
کوردستان

بەشی یاسایی یەكگرتوو: هەڵبژاردنی پەرلەمان لەكەداركراو نەدەبوو ئەنجومەنی دادوەریی پەسەندی بكات

دوای ئەوەی ئەنجومەنی دادەوەریی هەرێمی كوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەسەند كرد ئەو لایەنانەی كە سكاڵایان لەئەنجامەكان دابو باس لەوەدەكەن پەسەندكردنەكەی كە پەلەپەلی پێوە دیاربوەو نەدەبوو ئەنجومەنی دادەوری پەسەندی ئەو ئەنجامانەبكات كەپرۆسەی هەڵبژاردنەكە پرۆسەیەكی  عەیبدارە,


یاساناسانی گۆڕان‌و یەكگرتو دەڵێن نەدەبوو  ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكات كە چەندین پێشێلكاریی تێدا تۆماركرابوو.

ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت ئەنجومەنی دادوەریی لەپەلەپەلی خۆیدا ناوی پەرلەمانی كوردستانی بەئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان هێناوە لەكاتێكدا ئەم ناوە لە2009وە نەماوە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئەنجومەنی دادوەری هیچ سكاڵایەكی لایەنەكانی نەبینیوە، پەلەی كردوە لەپەسەندكردنی ئەنجامەكاندا.

یاساناسان دەڵێن لەڕووی یاساییەوە نەدەبوو ئەنجامەكان بەو شێوەیە ئەنجامەكان پەسند بكرانایە چونكە بەشێكی زۆری لایەنە سیاسیەكان سكاڵایان  تۆماركردوە لەسەر ئەنجامەكان. یەكگرتوی ئیسلامی دەڵێت: بەو پێیەی زیاتر لەنیوەی خەڵك بەشداری هەڵبژاردنی نەكردوە دەبوو ئەنجومەنی دادەوەری هەڵبژاردنەكەی هەڵبوەشاندایەتەوە نەك پەسەندی بكات

سەرەڕای ئەوەی بەشێكی زۆری لایەنە سیاسییەكان كۆكن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كە رۆژی  30/9 بەڕێوەچوو، ساختەكاریی‌و پێشێلكاریی زۆری تێداكراوە‌و چوار لەئەندامانی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێمیش واژۆیان لەسەر ئەنجامەكان نەكردوە،بەڵام ئەنجومەنی دادوەریی بێگوێدانە تانەو سكاڵای لایەنەكان ئەنجامەكانی پەسەندكرد.

347 جار خوێندراوەتەوە