گۆڕان‌ و كۆمەڵ لەسەر كابینەی نوێی حكومەتی عێراق‌ و پشكی كورد قسەی خۆمان دەبێت

04:28 - 24/10/2018
کوردستان

وەفدێ باڵای بزوتنەوەی گۆڕان ‌و كۆمەڵی ئیسلامی كۆبونەوە
كۆمەڵی ئیسلامی: هەردولا لەسەر پرسەسیاسیەكان هاوڕاین
گۆڕان : بڕیاری بەشداری كردن ‌و نەكردنمان لەحكومەت پێكەوە دەبێت
كۆمەڵی ئیسلامی: هەردولا سكاڵا تۆماردەكەین ‌و ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكەینەوە
كۆمەڵی ئیسلامی :لەسەر كاری پێكەوەمان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام دەبین


بزوتنەوەی گۆڕان ‌و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بڕیاریانداوە بۆ چونە ناوحكومەت،یان بون بەئۆپۆزسیۆن پێكەوە بڕیار بدەن
لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆشیاندا باسیان لەوەكردووە كە لەدوای وەڵامی سكاڵاكانیان بڕیاری خۆیان لەسەر  پرسە دەدەن، لەسەر پێكهێنانی حكومەتی عێراقیش هەردولا هەڵوێستی هاوبەشیان دەبێت.


بزوتنەوەی گۆڕان ... كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ... ئەو دوحزبەی ساڵانێكەوە دەستیان بەكاری هاوبەش‌و پێكەوەی كردوە لەوكاتەشدا كە دیدی جیاوازیان هەیە ناتواننن پێكەوە هەڵنەكەن.

بۆبەردەوام بون لەسەر ئەم كارەهاوبەش هاوهەڵوێستیەیان بەسەرۆكایەتی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ‌و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وەفدی بالای هەردولا كۆبونەوە.

لەم كۆنگرە رۆژنامەنوسیە بڕیارەكانیان بۆ رۆژنامەنوسان ئاشكراكرد.

هەرچەند هەدرولا رێككەوتن لەدوتای یەكلابونەوە سكاڵاكان بریاری خۆیان بدەن.

لەبارەی حكومەتی داهاتوو عێراقەوە گۆڕان‌و كۆمەڵ ئەڵێن لەكاتی خۆیدا قسەی خۆمان دەبێت.

4600 جار خوێندراوەتەوە