بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كاته‌وه‌

09:08 - 21/10/2018
کوردستان

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21-10-2018 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت بە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، کە سەر لەبەری ئەو ئەنجامە رەت دەکاتەوەو هەموو رێوشوێنێکی ئوسوڵی دەگرێتەبەر بۆ ئەو مەبەستە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هاتووه‌" دوای سێ هەفتە لە چاوەڕوانی، دوێنێ درەنگانێکی شەو، پارتی و یەکێتی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ۳٠ی ئەیلولی پەرلەمانی کوردستانیان ڕاگەیاند".

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، دواخستنی راگەیاندنی ئەو ئەنجامە بۆ ئەم ماوە زۆرە، تەنیا بەمەبەستی دەسکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوو، جگە لەو تەزویرو ساختەکاریەی ئەنجامدرا لە رۆژی دەنگدان دا، لە ڕێگای دروستکردنی سەدان هەزار رەگەزنامەی عێراقی ساختە، بەهاوکاری و ڕاستەوخۆی فەرمانگەکانی رەگەزنامە لە هەرێم، کە سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراقن.

بزوتنەوەی گۆڕان سەر لەبەری ئەو ئەنجامە رەت دەکاتەوەو رایگه‌یاند: "هەموو رێوشوێنێکی ئوسوڵی دەگرێتەبەر بۆ ئەو مەبەستە و لێرەوە بە پێویستیشی دەزانین، سوپاسی خۆمان ئاراستەی ئەو دەستەیە بکەین لە ئەنجومەنی کۆمسیاران، کە ئازایانە ئەو ئەنجامەیان رەتکردەوە".

دەقی راگەیەندراوەکە

راگەیەندراوی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان

دوای سێ هەفتە لەچاوەڕوانی، دوێنێ درەنگانێکی شەو، پارتی و یەکێتی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ۳٠ی ئەیلولی پەرلەمانی کوردستانیان ڕاگەیاند.

دواخستنی راگەیاندنی ئەو ئەنجامە بۆ ئەم ماوە زۆرە، تەنیا بەمەبەستی دەسکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوو، جگە لەو تەزویرو ساختەکاریەی ئەنجامدرا لە رۆژی دەنگدان دا، لە ڕێگای دروستکردنی سەدان هەزار رەگەزنامەی عێراقی ساختە، بەهاوکاری و ڕاستەوخۆی فەرمانگەکانی رەگەزنامە لە هەرێم، کە سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراقن.

بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، کە سەر لەبەری ئەو ئەنجامە رەت دەکاتەوەو هەموو رێوشوێنێکی ئوسوڵی دەگرێتەبەر بۆ ئەو مەبەستە.

لێرەوە بە پێویستیشی دەزانین، سوپاسی خۆمان ئاراستەی ئەو دەستەیە بکەین لە ئەنجومەنی کۆمسیاران، کە ئازایانە ئەو ئەنجامەیان رەتکردەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان
۲۱/۱٠/۲٠۱۸

7973 جار خوێندراوەتەوە