كاندیدی (29)ـی
لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بزوتنەوەی گۆڕان دەبێتەوە بە هێزێكی
ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمانی كوردستان دەكاتەوە بەسەنگەرێكی بەهێز بۆ داكۆكیكردن لە
مافەكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەگەرمی پێشوازی لەو بڕیارە كراوە
و دەشڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان بەشوین پێكانی نەوشیروان مستەفادا دەڕوات و پشت لە خەڵكی هەرێمی كوردستان ناكات.
هەواڵ: (KNNC)
رێبەند ئەحمەد،
كاندیدی (29)ـی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی رایگەیاند: ئەنجامەكانی هەڵبژاردن
هەرچۆنێك بێت بزوتنەوەی گۆڕان دەبێتەوە بە ئۆپۆزسیۆنێكی بەهێز و جارێكی دیكە لە
رێگەی نوێنەرەكانییەوە پەرلەمانی كوردستان دەكاتەوە بە سەرنگەری بەرگری كردن لە
مافەكانی هاوڵاتیان، بۆیە ئەو بڕیارە لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازی گەرمی لێكراوە،
چونكە هیچ هێزێكی دیكە نەیتوانیوە وەك بزوتنەوەی گۆڕان داكۆكیكاری سەرسەختی
مافەكانیان بێت.
كاندیدی (29)ـی
لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی وتیشی: هەر وەك چۆن لە خولەكانی پێشو بزوتنەوەی
گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان داكۆكی لە مافە رەواكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان
كردوە، سەرباری تێبینییەكان نوێنەرەكانی لە حكومەت داكۆكییان لە مافەكانی هاوڵاتیان كردوە.
رێبەند ئەحمەد،
كاندیدی (29)ـی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی جەختی كردەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بەشوێن
پێكانی نەوشیروان مستەفادا دەڕوات، بەردەوام دەبێت و هیچ كاتێك پشت لە خەڵكی
هەرێمی كوردستان ناكات، هیوادارم جارێكی دیكە خەڵكی هەرێمی كوردستان متمانە بە
بزوتنەوەی گۆڕان و كانددیەكانی ببەخشن.
171 جار خوێندراوەتەوە