لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران ئاگادارییەك بڵاوکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
03:47 - 18/06/2022
کوردستان
+
-

دەروازی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نوێترین رێنمایی بۆ ئەو هاوڵاتیانە بڵاوکردەوە کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن.

 

ئەمڕۆ شەممە، دەروازەی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند: تەنیا ئەو کەسانەی هەردو ژەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتوە و کارتی ڤاکسینی کۆرۆنایان هەیە رێگەیان پێدەدرێت سەردانی ئێران بکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کاتی نەبونی کارتی ڤاکسیندا، ئەو کەسە پێویستە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدات و پێویستە پشکنینەکەی نەرێنی بێت و سێ رۆژ پێش گەشتەکەی پشکنینەکەی ئەنجام دابێت، لەکاتی بونی بەڵگەنامە پێویست دەتوانێت گەشتی ئێران بکات.

 

داواشی لە هاوڵاتییان کردوە، بەبێ یەکێک لەو بەڵگەنامانەی لە سەرەوە باسکراون سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بۆ ئەوەی توشی هیچ کێشە و گرفتێک و گەرانەوە نەبن.

 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا وڵاتانی جیهان چەند رێنماییەکیان لەبارەی گەشتکردن بڵاوکردەوە و لە دیارترینیان کەرەنتینەکردنی گەشتیاران بو بۆ ماوەی (14) رۆژ.

 

 

دوای پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا رێکارەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات، زۆربەی وڵاتان وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنایان کردوەتە مەرجی رێگەپێدان بۆ گەشتیاران.

5028 جار خوێندراوەتەوە