لە ئێستادا نرخى نەوت
لە بازاڕەکانى جیهاندا بە (77) دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەشێوەیەکى خێرا
نرخەکەى دادەبەزێت.
بەیانى ئەمڕۆ هەینى، نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (80) دۆلار و (27) سەنت مامەڵەی
پێوەکراوە، بەڵام نرخەکەى بەشێوەیەکى بەرچاو روى لە دابەزین کرد و لە ئێستادا بە
(77) دۆلار و (70) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هاوکات، لە بەیانیدا بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی (تەکساس) بە (76) دۆلار و
(4) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، بەڵام لە ئیستادا بە (73) دۆلار و (88)
سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ماوەى دو مانگە نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرز
جێگیرە و ئەم نرخەى ئێستاش نزمترین نرخە بەراورد بە دوو مانگى رابردوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵى رابردو لەمڕۆدا نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (48) دۆلار و (78) سەنت مامەڵەی
پێوەکرا و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (45) دۆلار و (92) سەنت
فرۆشراوە.
1536 جار خوێندراوەتەوە