ڤاکسینە روسیەکەیان پلەى گەرمى جەستە تا (37.5) پلەى سیلیزى بەرز دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:08 - 20/08/2020
جیهان
+
-

پسپۆڕى نەخۆشییە گواستراوەکانى روسیا رایدەگەیەنێت؛ ڤاکسینە نوێیەکەیان پەرەپێداوە و چەند کاریگەرییەکى لاوەکى هەبوە.

ڤلادیمێر چۆلانۆڤ، پسپۆر لە بواری نەخۆشییە گواستراوەكان لە وەزارەتی تەندروستی روسیا ئاشکرایکرد، ڤاكسینە نوێیەكەی كۆرۆنا کە لە روسیا بەرهەمهێنراوە كە لە چەند رۆژی رابردودا گەشەى پێدرا چەند كاریگەرییەكی لاوەكی هەبوە.

باسى لەوەشکردوە، کاریگەرییەکە بەشێوەیەکە ئەو كەسەی ڤاكسینەكە بە كاردەهێنێت پلەی گەرمی جەستەی تا (37.5) پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوەو شوێنی دەرزییەكەی بە تەواوی سوور دەبێتەوە.

پێشى وایە، ئەو کاریگەریانەى ڤاکسینەکە دروستى دەکات جێى مەترسی نین، بۆیە پێویست ناکات بەکارهێنەر هیچ دەرمانێک بەکار بهێنێت.

هەفتەى رابردو، ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکى روسیا وەک یەکەمین وڵات بەرهەمهێنانی یەكەمین ڤاكسینی كۆرۆنا لە جیهاندا لە وڵاتەکەى راگەیاند.

لەئستاشدا چەند وڵاتێک خەریکى بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنان، بەتایبەت ئەمەریکا و چین و بەرازیل و هیندستان.

2475 جار خوێندراوەتەوە