لیژنەى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق چەند بڕیارێکى لە بارەى کۆرۆناوە
دەکرد.
لیژنەى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق، رایگەیاند ٢٣ى تەمموز
فرۆکەخانەکانى عێراق دەکرێنەوە و مۆڵەکانیش بە ڕێنمایى تەندروستییەوە دەکرێنەوە.
بەپێى بریارەکانى لیژنەکە لە دواى جەژنى قوربانەوە قەدەغەى هاتوچۆ هەڵدەگیرێت
واتە سەرەتاى مانگى ئاب.
لیژنەى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق بڕیاریشداوە قەدەغەى هاتوچۆ بەردەوام
بێت و لە کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکى شەو دەستپێدەکات تا شەشى بەیانى بەردەوام دەبێت.
لەسەرەتاى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە گەشتى فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستان و
عێراق راگیران.
10638 جار خوێندراوەتەوە