نرخى نەوت دابەزى

08:48 - 14/07/2020
ئابوری

نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە ڕێژەى (2%) بەهاکەى خۆى لەدەستدا و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى جیهان نرخى هەر بەرمیلێک (41) دۆلار و (80) سەنت بوو.

ئەمڕۆ سێ شەممە (14ى تەموزى 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (41) دۆلار و (80) سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدا کە دوێنێ نرخەکەى نزیکەى (43) دۆلاربوو.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تەکساس) بە (39) دۆلار و (11) سەنت فرۆشراوە.

بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.

هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە، کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

1560 جار خوێندراوەتەوە