كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی روسیا به سه‌رۆكایه‌تی پوتین بەڕێوەچوو، كه تێیدا باس له ڕه‌وشى ئیدلب كرا و هاوكات، باس له كاریگه‌رییه‌كانى ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی كرملین راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا به سه‌رۆكایه‌تیی ڤلادیمیر پوتین كۆبووەته‌وه.
به‌پێى زانیارى ڕاگه‌ێندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ره‌وشی ئیدلب كراوه، هاوكات، ئاڵوگۆڕی بیروڕا كراوه له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان كه ره‌وشی ئیدلبیان ئاڵۆزكردووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی كرملین تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كاریگه‌ریی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوه له سه‌ر ئابووری نێوده‌وڵه‌تیی.
1317 جار خوێندراوەتەوە