ڤیدیۆ... رزگارکردنی ٣٩ کۆچبەر له‌ ده‌ریای ئیجه‌​

10:58 - 28/09/2019
جیهان

نه‌یانتوانی فریای سه‌رجه‌م كۆچبه‌ر‌ه‌ ژێرئاو كه‌و‌توه‌كان بكه‌ون

 

ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بینرێت، دیمه‌نه‌كانی فریاكه‌وتنی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌رن له‌ ده‌ریای ئیجه‌، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی شه‌پۆله‌كان و خراپی كه‌شوهه‌واو زۆری ژماره‌ی قوربانیان، تیمه‌ فریاگوزارییه‌كه‌ نه‌یانتوانی فریای هه‌موویان بكه‌ون و ژماره‌یه‌كیان له‌به‌رچاو وون ده‌بن.

میدیاكانی توركیا، دیمه‌نی فریاگوزارییان بۆ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو یه‌خته‌كه‌یان كه‌ له‌ نزیك ئیدرنه‌ و له‌ كه‌ناراوه‌كانی (ئینز)، به‌هۆی به‌رزی شه‌پۆله‌كان تێكشكا.

دیمه‌نه‌كان له‌رێگای مۆبایله‌وه‌ تۆماركراون‌ و تیمه‌ فریا گوزارییه‌كان توانیویانه‌ 39 په‌نابه‌ر رزگاربكه‌ن كه‌ له‌نێویاندا 3 منداڵ هه‌بوون، به‌ڵام هێشتا نه‌زانراوه‌ به‌ته‌واوی چه‌ند كه‌س خنكاون و ناسنامه‌كانیان سه‌ر به‌ چ وڵاتێكه‌.

دیمه‌نه‌كان ببینه‌:

 

11235 جار خوێندراوەتەوە