تەرمی رۆژنامەنوس، سامر عەلی شكارە، كە بۆ كەناڵی ئەلحوڕە كاری دەكرد لەلایەن هێزەكانی پۆلیس لە بەغداد دۆزرایەوە.
نەقیب حاتەم جابری، ئەفسەر لە پۆلیسی بەغداد ئاشكرایكردووە: تەرمی ئەو رۆژنامەنوسە لەسەر رێگایەكی رۆژهەڵاتی بەغدا فڕێدرا بوو، كە ئاسەواری گولـلـە بە جەستەیەوە دیار بوەو تەرمەكەش رەوانەی فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی كراوە.
سامر عەلی، شكارە وەك یاریدەدەری وێنەگر لە كەناڵی ئەلحوڕە، كە لە لایەن ئەمریكاوە پاڵپشتی دارایی دەكرێت، كاری دەكرد.
ناوەندی عێراق بۆ پشتیوانیكردن لە ئازادی رادەبڕین ئیدانەی كوژرانی رۆژنامەوان، سامر عەلی شكارەی كردوەو داوای لە سەرۆك وەزیران، عادل عەبدولمەهدی كردووە: بەپەلە لێكۆڵینەوە لە بارەی رووداوەكە دەست پێبكات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستگیربكرێن و راپێچی دادگا بكرێن.
415 جار خوێندراوەتەوە