وەزیری جەنگی ئەمەریکا
دەڵێت: ئەوان شەڕیان نەکرد و تۆڵەی خۆیان سەندەوە و ئەوانەیان ڕاوکرد کە ئەمەریکییەکانیان
کردە ئامانج.
هەواڵ: KNN
پیت هێگسس وەزیری
جەنگی ئەمەریکا پاش هێرشەکەی دوێنێی هێزەکانیان بۆسەر سوریا ڕایگەیاند تۆڵەی خۆیان
کردەوە و لە مافی خۆیان خۆشنابن.
وەزیری جەنگی ئەمەریکا
وتیشی، ئەوەی ڕوویدا شەڕ نەبووە، بەڵکو تۆڵەی خۆیان سەندوە لەوانەی بە
ئامانجیانگرتن و زیانیان پێگەیاندن، ڕاگەیاندنی تۆڵەسەندنەوەیە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا بە سەرکردایەتی سەرۆک دۆناڵد ترامپ هەرگیز کەمتەرخەمیی ناکات و لە بەرگریکردن
لە ئەمەریکا و ئەمەریکییەکان.
پیت هێگسس وتیشی"
ئێمە ڕاستەوخۆ دوای هێرشە دڕندانەکە وتمان، ئەگەر ئەمریکییەکان بکەیتە ئامانج - لە
هەر شوێنێکی جیهان - ئەوا تەواوی ژیانە کورتەکەت لە دڵەڕاوکێدا بەسەردەبەیت، ئەمریکا
ڕاوت دەکات و دەتدۆزێتەوە و بێبەزەییانە دەتکوژێت، ئەمڕۆ ڕاومان کردیت و کۆتاییمان
پێهێنایت"...
64 جار خوێندراوەتەوە