واشنتۆن مه‌رج بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوی عێراق داده‌نێت

KNN : Kurdish News Network
03:41 - 18/12/2025
عێراق
+
-

حكومه‌تی ئه‌مریكا مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌داهاتودا ده‌بێته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و تائێستاش شیعه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سیك بۆ ئه‌و پۆسته‌ ڕێكنه‌كه‌وتوون.

 

هەواڵ:KNNC

به‌پێی راپۆرتێكی عه‌ره‌بی جدید ، له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان مارك ساڤایا نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ عێراق و جۆ وێڵسن ئه‌ندامی كۆنگرێس  جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ نادرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوی عێراق سه‌ر به‌ئێران و گروپه‌ وابه‌سته‌كانی

 

بێت و به‌هه‌مان شێوه‌ش نابێت هیچ وه‌زیرێك له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی داهاتوی ئه‌م وڵاته‌ سه‌ر به‌و لایه‌نانه‌ بن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ واشنتۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته‌و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی ناهات و له‌هه‌مان كاتیشدا سزای سیاسی و ئابوری به‌سه‌ر عیراقدا ده‌سه‌پێنێت.

 

هه‌مان سه‌رچاوه‌ پشت به‌ستو به‌لێدوانی وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نه‌سر رایگه‌یاندوه‌ " كه‌تاوه‌كوئێستا لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران رێكك نه‌كه‌وتوون .

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌عه‌ره‌بی جدیدی راگه‌یاندوه‌" ئیداره‌ی واشنتۆن فشاره‌ سیاسی و ئابورییه‌كان له‌سه‌ر عیراق چڕكردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتوی عیراق به‌دور بێت له‌هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ئێران.

868 جار خوێندراوەتەوە