دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانە دەستپێکرد کە دەبنە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان و تێکدانی ئارامیی شار
ئەم هەڵمەتە وەک ڕێکارێکی توند بۆ سنووردارکردنی دیاردەی ژاوەژاو و سەرپێچییە یاساییەکان پەیڕەو دەکرێت
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، هەر ماتۆڕسکیلێکی دوو تایەیی یان سێ تایەیی (ستۆن) کە دەنگی "تەقەتەق" و ناڕەحەتی بۆ دانیشتوان دروست بکات، ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت
بڕیارەکە گشتگیرە و تەنانەت ئەو ماتۆڕسکیلانەش دەگرێتەوە کە لە کۆمپانیاکانی گەیاندن (دیلیڤەری) کاردەکەن، ئەگەر بێت و مەرجەکان پێشێل بکەن و ببنە مایەی بێزاریی گشتی.
209 جار خوێندراوەتەوە