کەشتییەکی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بوو

KNN : Kurdish News Network
03:22 - 11/05/2026
عێراق
+
-

ئاژانسی هەواڵی "تەنسیم"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، دوای هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕێگە بە کەشتییەکی نەوتهەڵگری عێراقی دراوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببێت

 

 

کەشتییەکە کە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتووە، ڕۆژی یەکشەممە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بووە و لە ئێستاشدا لە دەریای عومانەوە بەرەو وڵاتی ڤێتنام لە گەشتەکەی بەردەوامە

 

 

تاران بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە هەر کەشتییەک بیەوێت لەو گەرووەوە تێپەڕ بێت، دەبێت پێشوەختە مۆڵەت و هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا بکات

110 جار خوێندراوەتەوە