وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئهمڕۆ پێنجشەممە، سزای نوێی بەسەر چەند کەسایەتی و قەوارەیەکی بازرگانیدا سەپاند کە کەرتی نەوتی عێراق بۆ بەرژەوەندیی ئێران بەکاردەهێنن و ئاسایشی وڵاتەکە تێکدەدەن
بەپێی بەیاننامەکەی گەنجینەی ئەمریکا، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق تۆمەتبارە بەوەی پۆستەکەی بۆ ئاسانکاریی گۆڕینی ڕێرەوی نەوت و فرۆشتنی بە سوودی ڕژێمی ئێران بەکارهێناوە
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕژێمی ئێران سەرچاوەکانی عێراق تاڵان دەکات و ئێمەش دەستەوەستان ناوەستین لە کاتێکدا نەوتی ئەو وڵاتە بۆ دابینکردنی دارایی تیرۆر بەکاردەهێنرێت. هاوکات سزاکانی واشنتن سێ سەرکردەی باڵای گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی گرتووەتەوە، کە بریتین لە سەرکردەکانی (کەتائیبی سەیدولشوهەدا، عەسائیبی ئەهلی حەق و بزووتنەوەی نوجەبا)
186 جار خوێندراوەتەوە