موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، ئهمڕۆ پێنجشەممە، هۆشدارییەک ئاڕاستەی بەرپرسانی باڵی سەربازیی ڕەوتەکەی (سەرایای سەلام) دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لە ماوەی 15 ڕۆژدا دۆخی بژێوی و خۆراکی چەکدارەکانیان باشتر نەکرێت، وەک هاوسۆزییەک بۆ چەکدارەکان و خێزانەکانیان مان لە خواردن دەگرێت
بەپێی نووسراوێک کە ئهمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، موقتەدا سەدر فەرمانی داوە بە بانگهێشتکردنی بەرپرسی بژێوی و دابەشکارانی خۆراک بۆ لێکۆڵینەوە، هاوکات جەختی کردووەتەوە کە دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەبارەی سوکایەتیکردن بە قوتی چەکدارەکان، خراپیی ئیدارەدان و کێشەی پۆشاکی سەربازیی چەکدارەکانی سەرایای سەلام ئەنجام بدرێت
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە بڕیارەکانیدا فەرمانی داوە بە کردنەوەی هێڵێکی ڕاستەوخۆ تەنیا بۆ وەرگرتنی سکاڵاکانی پەیوەست بەم بابەتە، هەروەها وەک جۆرێک لە قەرەبووکردنەوە و داوای لێبوردن بەرامبەر ئەو کەمتەرخەمییانە، بڕیاری داوە لەسەر ئەرکی خۆی بڕێکی زۆر خۆراکی وشک بکڕدرێت و لە ماوەی سێ ڕۆژدا بگەیەنرێتە دەست چەکدارەکان
سەدر دەبێت تیمێکی تایبەت بچنە شاری سامەڕا بە مەبەستی پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی کۆگاکانی خۆراک و بارەگاکان، هاوکات هۆشدارییەکی ئەخلاقی داوەتە سەرکردەکانی ئەو هێزە و ڕایگەیاندووە، ئەگەر دەرکەوت خواردنی سەرکردەکان لە خواردنی چەکدارە ئاساییەکان باشترە، ئەوا دەبێت ئەو سەرکردانە وەک پابەندییەکی ئەخلاقی تاوەکو ڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ) بە ڕۆژوو بن.
188 جار خوێندراوەتەوە