بەهۆی ڕاگرتنی
"پڕۆژەی ئازادی" لە گەرووی هورمز و زیادبوونی ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان
ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەی بازاڕەکانی ئاسیادا
دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ
دەستپێکردنی مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.7٪
دابەزی و گەیشتە 108 دۆلار. ئەم گۆڕانکارییەش ڕاستەوخۆ دوای لێدوانەکانی دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت کە تیایدا ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی "پڕۆژەی
ئازادی" لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند و گەشبینی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ
ئێران بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ دەربڕی.
لەلایەکی
دیکەوە، پێشتر عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردبووەوە، ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی ئەمریکا لە گەرووی هورمز
گورز لە پرۆسەی دیپلۆماسی دەدات، هاوکات ئاماژەی بەوەشکردبوو کە دانوستانەکانی
پاکستان "بەرەو پێشچوون" بەخۆیانەوە دەبینن.
جێی باسە، لە
سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی
نەوت بەڕێژەی زیاتر لە 6٪ بەرزبووەوە، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا نرخەکەی ڕووی لە
دابەزین کردووە.
288 جار خوێندراوەتەوە