هێزە
چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سنوورێکی نوێیان بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز
ڕاگەیاند، کە بەپێی نەخشە نوێیەکە، جوڵەی بەندەرەکانی ئیمارات پەکدەخرێت و وەک
گەمارۆدانێکی تەواوەتیی ئەو وڵاتە لێکدەدرێتەوە.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، سنووری نوێی کۆنترۆڵکراوی گەرووی هورمز
لە باشوورەوە؛ ئەو هێڵە دەگرێتەوە کە دەکەوێتە نێوان شاخی موبارەک لە ئێران و
باشووری فجەیرە لە ئیمارات. هەروەها لە ڕۆژئاواشەوە؛ ئەو هێڵەیە کە دەکەوێتە نێوان
کۆتایی دوورگەی قشم لە ئێران و ئوم لقەیوین لە ئیمارات.
ئەم نەخشە
نوێیەی ئێران، بە جۆرێک لە جۆرەکان بە پەکخستنی تەواوەتیی بەندەرەکانی ئیمارات
هەژمار دەکرێت بۆ هاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوەی کەشتییەکان، کە بە واتای سەپاندنی
گەمارۆیەکی تەواوەتی بەسەر ئیماراتدا دێت.
268 جار خوێندراوەتەوە