بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی گەورە لە پارێزگای کەرکووک، ئهمڕۆ یەکشەممە، 18 کەس بوونە قوربانی و زیانی ماددی زۆریش بە چەند ئۆتۆمبێلێک کەوت
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە لە ناوچەی (دەروازە) لە باکووری شاری کەرکووک ڕوویداوە، دوای ئەوەی شۆفێری بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا. سەرچاوە پزیشکییەکان و شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی سەختی پێکدادانەکەوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە برینی هەندێکیان سەختە
هەر بەپێی زانیارییەکان، جگە لە قوربانییە مرۆییەکان، ڕووداوەکە زیانێکی زۆری بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گەیاندووە و تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ گواستنەوەی تەرمەکان و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری کەرکووک.
39 جار خوێندراوەتەوە