ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 14/04/2026
جیهان
+
-

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا، تیمەکانی دانوستانکاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام ئاباد، بە مەبەستی ئەنجامدانی خولێکی نوێی گفتوگۆکان


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، هەردوو تیمی دانوستانکاری واشنتن و تاران کۆتایی ئەم هەفتەیە لە پایتەختی پاکستان کۆدەبنەوە


ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانە بۆ نزیککردنەوەی دیدگای هەردوولا لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان. هەرچەندە تا ئێستا وردەکاری کارنامەی کۆبوونەوەکان ڕانەگەیەندراوە، بەڵام گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لە ئیسلام ئاباد وەک ئاماژەیەکی نوێ بۆ چالاکبوونەوەی پەیوەندییەکان دەبینرێت.

65 جار خوێندراوەتەوە