وەزارەتی تەندروستی ئێران نوێترین ئاماری زیانەکانی کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی لە سەرەتای دەسپێکی جەنگ و هێرشەکانەوە ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، کە بەهۆی هێرشی هێزە نەیارەکانەوە هەشت نەخۆشخانەی سەرەکی لە تاران چۆڵکراون
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، زیانەکان تەنها چۆڵکردنی نەخۆشخانەکان نەبووە، بەڵکو تا ئێستا 54 سەنتەری فریاکەوتنی خێرا، 46 یەکەی پزیشکی و 216 ناوەندی تەندروستی زیانیان پێگەیشتووە و لە کارکەوتوون
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە 41 ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا کراونەتە ئامانج و تێکشکاون، ئەمەش ئاستەنگی گەورەی بۆ گواستنەوەی برینداران و گەیاندنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە ناوچە جیاوازەکان دروستکردووە.
27 جار خوێندراوەتەوە