بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بوونە قوربانی، کە تاوەکو ئێستا گەڕان بەدوای یەکێکیاندا بەردەوامە
بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک لۆفەکانی "کورتەک" کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە ناو ڕووباری گاڕفێن
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دوو سەرنشین بە سەختی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام چارەنووسی سەرنشینی سێیەم کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە نادیارە و تیمەکانی فریاگوزاری و هاووڵاتییان بەردەوامن لە گەڕان بەدوایدا
قوربانییەکانی ڕووداوەکە خەڵکی گوندی "پردمەمکە"ی بناری قەندیلن لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر.
51 جار خوێندراوەتەوە