دۆخی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو

KNN : Kurdish News Network
10:40 - 23/03/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی دۆخی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی داهاتی ئاو دەکرێت

 

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڕی 242 ملیۆن مەتر سێجا ئاو ڕووی لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان کردووە، ئاستی ئاویش بەم شێوەیە بەرزبووەتەوە
بەنداوی دوکان (83) سانتیمەتر ئاستی ئاوەکەی بەرزبووەتەوە

بەنداوی دەربەندیخان  (30) سانتیمەتر ئاستی ئاوەکەی بەرزبووەتەوە
بەنداوی دهۆک  (2.5) ملیۆن مەتر سێجا داهاتی هەبووە و ئاستی ئاوەکەی (1) مەتر زیادی کردووە
بەنداوی گۆمەسپان  نیو ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاوی هەبووە

 

سەرڕێژکردنی بەنداوەکان:
ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە زۆربەی بەنداوە بچووک و ناوەندەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بارانبارینی ئەم دواییەوە پڕبوون و سەرڕێژیان کردووە

 

هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ هاووڵاتیان:
بڕیاردراوە بۆ ئەمڕۆ ئاستی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاد بکرێت، هەر بۆیە داوا لە هاووڵاتیان و دانیشتوانی کەناراوەکانی ڕووباری سیروان و ناوچەکانی خوارووی بەنداوەکان دەکرێت:
بە تەواوی لە کەناراوەکان دووربکەونەوە ڕێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵیان.

62 جار خوێندراوەتەوە