وەزارەتی ناوخۆی قەتەر گیانلەدەستدانی شەش کەسی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکدا ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
11:50 - 22/03/2026
جیهان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی قەتەر، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند کە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک

 

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن توانیویانە تەرمی شەش کەس لە کۆی حەوت سەرنشینی ناو فڕۆکەکە بدۆزنەوە

 

وەزارەتی ناوخۆی قەتەر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە گیانلەدەستدانی ئەو شەش کەسەی دۆزراونەتەوە پشتڕاستکراوەتەوە، لە هەمان کاتدا تیمە تایبەتمەندەکان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە چڕەکانیان بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسە ونبووەی کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە

50 جار خوێندراوەتەوە