ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی لەناوبردنی ژێرخانی وزەی یەکتر دەکەن

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 22/03/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی توند ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی نێودەوڵەتیدا نەکرێتەوە، وێستگەکانی کارەبای ئەو وڵاتە بۆردومان دەکەن

 

 

ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: ئەگەر ئێران بە تەواوی و بەبێ هەڕەشە گەرووی هورمز نەکاتەوە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وێستگە کارەباییە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەسڕێتەوە و سەرەتاش لە گەورەترین وێستگەوە دەستپێدەکەین

 

لە بەرانبەردا، ئیبراهیم زۆڵفەقری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیە" ڕایگەیاند: هەر دەستدرێژییەکی سەربازی بۆ سەر ژێرخانی سووتەمەنی و وزەی ئێران، دەرئەنجامی جدی دەبێت و تەواوی ژێرخانی وزە و تەکنۆلۆژیای زانیاری و دامەزراوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دەکەینە ئامانج

 

ئێران دەڵیت پێش کوژرانی عەلی لاریجانی، سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هۆشداری دابوو، کە هەر زیانێک بەر کەرتی کارەبای وڵاتەکەی بکەوێت، ئەوا لە ماوەی نیو کاتژمێردا تەواوی ناوچەکە تووشی پچڕانی کارەبا دەبێت.


111 جار خوێندراوەتەوە