حکومەتی
ئیتاڵیا دەستی بە پرۆسەی کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی کردووە لە هەرێمی کوردستان
بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا 100 سەربازی ئیتاڵی لە کۆی 300 سەرباز کە لە هەرێمی کوردستان
جێگیر بوون، کۆتاییان بە ئەرکەکانیان هێناوە و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان
هەرچەندە ئیتاڵیا بە ڕەسمی ڕایگەیاند بوو بەشداری هیچ هێرشێک ناکەن دژی ئێران ، بەڵام هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بنکەکانی ئیتاڵیاشی کردە ئامانج
هێرش درۆنی بۆسەر بارەگای ئیتاڵیاکان زیانی گیانی نەبوو ، بەلام ئیتاڵیا بڕیاری داوە ئەو سەد سەربازای بکشێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی
تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەوەی ئایا ئەم کشانەوەیە قۆناغ بە قۆناغە
و سەرجەم هێزەکانیان هەرێمی کوردستان جێدەهێڵن یان نا، لەلایەن بەرپرسانی
سەربازییەوە ڕانەگەیەندراوە
ڕاوێژکار و هێزەکانی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بۆ ماوەی چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن و ڕۆڵیان لە ڕاهێنانکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە هەبووە
126 جار خوێندراوەتەوە