دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا
داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە
درێژ بکاتەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی
ڕایگەیاند: بڕیارەکە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینییەوە جێبەجێ دەکرێت و
تاوەکو کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە وەک رێکارێکی خۆپارێزیی کاتییە و پاڵپشتە بەو
هەڵسەنگاندنە بەردەوامانەی کە بۆ دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکرێن.
32 جار خوێندراوەتەوە