یەکەم کۆمپانیای بەرهەمهینانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کارەکانی راگرت
کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن وەک یەکەم کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوت کە لە کێڵگەی شێخان لە هەرێمی کوردستان کار دەکات، کارەکانی راگرت
بەرپرسانی کۆمپانیاکە دەڵێن بەشێوەیەکی کاتیی کارەکانیان ڕادەگرن.
لەبارەی هۆکارەکەوە کۆمپانیاکە ڕایگەیاندوە: بابەتەکە تەنها خۆپارێزییە و بە مەبەستی پاراستنی کارمەندەکانی کۆمپانیاکەیە، ئەگەرنا تا ئێستا بە هۆی کێشەکانی ناوچەکەوە هیچ زیانێکیان نەبوە و ئەم ماوەیە بە وردی چاودیری دۆخەکە دەکەن تا کاتی ئاساییبوونەوە...
43 جار خوێندراوەتەوە