گرانکردنی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەموو کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:04 - 24/02/2026
کوردستان
+
-

گرانکردنی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەموو کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانیش لەوبارەیەوە قسەدەکات و دەڵێت ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵ عێراق هەیە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

دیلان ڕەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو كۆمپانیایانەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دابین دەكەن و مۆڵەتی حكومەتی هەرێمیان هەیە، بۆ بڕیارە نوێیەكەی حکومەتی عێراق لەبارەی گرانکردنی کارت نایانگرێتەوە، کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم و زەین دەگرێتەوە کە گرێبەستیان لەگەڵ عێراق هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو كۆمپانیایانە بەپێی ڕێنماییەكانی ''وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن'' كار دەكەن و هیچ گۆڕانكارییەل لە نرخ و جۆری پاكێجەكان ناكرێت، ئەم بڕیارە تەنها پەیوەستە بەو كۆمپانیایانەی كە لە بەغداد گرێبەستیان هەیە"

ئەوەش دوای ئەوەدێت کە لە عێراق بەڕێژەی 20% باج خراوەتە سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت و نرخیان بەرزدەبێتەوە....

1283 جار خوێندراوەتەوە