بارانبارین ڕوو
لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەکەن.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێسبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
ئەمڕۆ لە ئەنجامی هاتنی بارستەهەوای
ساردی باکور, ئاسمانی هەرێم بەگشتیی ناسەقامگیر دەبێت وە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ
بارینی نمە بارانی جیاجیا وە کەمێک بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی، لە
نزیکی ئێوارەشەوە کاریگەری ناسەقامگیری کەش چالاکتر دەبێت ڕێژەی دابارین زیاتر
دەبێت و دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت، هەروەها خێرایی باش زیاد
دەکات.
کەشناسیی
ئاماژەی بەوەشداوە، کە کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە
و گەرمیان و ڕاپەرین و سۆران، زیاتردەبێت.
لای خۆشییەوە
کەشناس هیوا فاروق ڕایگەیاند: ئەو شەپۆلەی کە دێت هەوایەکی ساردی لەگەڵدایە و ئەم
هەوا ساردە لە ڕۆژانی داهاتوو زیاتردەبێت پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، پێشبینی
دەکرێت لە ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچەکانی کوردستان
بگرێتەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەم دوو ڕۆژە لەنێوان 10 بۆ 21
پلەی سیلیزییدایە...
1019 جار خوێندراوەتەوە