ناوچەکە لە کەشێکی بەهارییدایە و باران دوورە،
لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایانی کەشناسیی دەڵین بەم نزیکانە شەپۆلێکی سەرمای کەموێنە ڕوو
لە ناوچەکە دەکات.
هەواڵ:KNNC
بەپێی پێشبینییە
بڵاوکراوەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەم چەند ڕۆژە کەشوهەوا خۆشدەبێت و
ئاسمانیش بە گشتیی ساماڵ دەبێت و کەشی بەهارە درێژەی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی
گەرماش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان 15 بۆ 26 پلەی سیلیزییدا
دەبن.
مستەفا کەریم کە کەشناسێکی بەناوبانگی عێراقە
ڕایگەیاندوە، بە نزیکیی لە کۆتاهەفەتی ئەم مانگەدا، شەپۆلێکی سەرمای کەموێنە ڕوو
لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە، شەپۆلەکە بەجۆرێکە،
جیاوازی پلەکانی گەرما لە شەو و ڕۆژدا زۆر ڕوون دەبێت و بە تەواوەتی هەستی
پێدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە شەپۆلەکە دەکرێت بارانبارینی
پەرشوبڵاو پچڕ پچڕی لەگەڵدابێت لە هەندێک ناوچە بەتایبەتی لە باکور(هەرێمی
کوردستان) و بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا، هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری دروستبوونی
زوقم هەیە لە کاتەکانی بەیانیاندا، بۆیە بە جوتیاران و ئاژەڵدارەکان ئاگەداربن و زیانیان
بەرنەکەوێت...
1214 جار خوێندراوەتەوە