بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی: لە چوون بۆ حەج جیاوازی ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانیی ملیۆنێک و 500 هەزاربوو لە هاتنەوەدا 80 هەزار

KNN : Kurdish News Network
12:20 - 21/02/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن دەڵێت پار کە گەشتی ئایینی حەجییان کردوە جیاوازیی ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانیی یەک ملیۆن و نیو بووە، کەچی لە کاتی قەرەبووکردنەوە تەنها 80 هەزار جیاوازییەکەیە.

هەواڵ:KNNC


دانا محەمەد سەعید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی: کە پار فەریزەی حەجی ئەنجامداوە دەڵێت سەبارەت بە تێچووی ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانیی لە کاتی چوونە سعودیە یەک ملیۆن و نیو بووە کەچی دوای ئەوەی بە هۆکاریک لە گەڕانەوەدا ڕێگەکە گۆڕا، تەنها بە 80 هەزار دینار قەرەبووی حاجییان دکەرێتەوە، واتا ملیۆنێک و 500 هەزار بە 80 هەزار.


دەقی بابەتەکەی بەمجۆرەی خوارەوەیە:

(الفساد) یەک ملیون و پێنج سەد بە هەشتا هەزار دینار

لەوانەیە لای زۆرێکتان ئەو ناونیشانەی سەرەوە جێگەی سەرسوڕمان بێت…؛
بەندە خوای گەورە فەزڵی ئەوەی پێبەخشیم لە تیرو پشکی ساڵی (2024) ناوم بۆ بە جێگەیاندنی فەریزەی (حەج) دەرچوو، وە سوپاس بۆ خوای گەورە پارساڵ (2025) فەریزەی (حەج)م بەجێگەیاند.
ئەوەی مەبەستمە بیخەمەڕوو کە هەڵبژاردەی بەندە و زۆرینەی حاجیانی تر ڕۆشتنمان بەڕێگەی ئاسمانی بوو واتا (فڕۆکە) کە جیاوازی نرخی لەگەڵ ووشکانی (1,500،000) دینار بوو.
بەڵام لە گەڕانەوەمان بەهۆی ئەو شەڕەی لە نێوان (ایس رائیل و ئێران) ڕوویدا و بووە هۆی داخستنی ئاسمانی عێراق، بە ناچاری دوایی ماندووبونێکی زۆر بە پاص گەڕاینەوە.

سەیر لەوەدایە…!
*نرخی یەک سەر فڕۆکە گەڕانەوە.
*مانەوەی چەند شەوێکی هۆتێل لە هەردوو شاری (مککە و مەدینە) کە وادەی مابوو بۆ گەڕانەوەی حاجیان.
*خواردنی ئەو چەند ڕۆژەی کە وادەی مابوو بۆ گەڕانەوەی حاجیان.
* جیاوازی (1,500،000) دینار نرخی ئاسمانی لەگەڵ ووشکانی.
ئەمانەی هەمووی ئەکاتە (80،000) دینار کە بڕیاری لێدراوە بگەڕێننەوە بۆ حاجیان؟!
إن شاءالله، دەرئەنجامی (الفاسد)ەکان وەک هاوشێوەکانیان دەبینین.

تێبینی/ بۆ زانینتان، تەنها لە هەرێمی کوردستان (سێ هەزار و 491) حاجی، کە لەڕێگەی ئاسمانی (فڕۆکە)وە گەشتیان کردووە ئەم غەدرەیان لێکراوە، کە چەندین ملیار دینار ئەکات.

باقی وەسەلام

دانا محەمەد سەعید
4ی ڕەمەزانی 2026


حاجییەک: لە چوون بۆ حەج جیاوازی ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانیی ملیۆنیک و 500 هەزاربوو کەچی لە قەرەبوودا 80 هەزار دینارە

31 جار خوێندراوەتەوە