سووریا ڕێکارەکانی پێدانی ڕەگەزنامەی بە کورد دەستپێکرد و ماوەیەکی دیاریکراوش بۆ پرۆسەکە دانراوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی ناوخۆی سووریا بڕیاری ژمارە 144ی دەرکرد، کە ڕێکارە جێبەجێکارییەکانی پێدانی ڕەگەزنامەی سووری بەو کوردانە دەستنیشان دەکات کە وەک "مەکتومولقەید" (ئەوانەی ناویان لە تۆمارەکاندا نییە) ناسراون، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی مەرسومی ژمارە 13ی ساڵی 2026.
ئەم بڕیارە ئامانجی کۆتاییهێنانە بە نکۆڵیکردنی بونی کورد لە سوریا و ڕۆئاوای کوردستان کە لە ساڵی 1962ەوە بەهۆی سەرژمێریی پارێزگای حەسەکە سەریهەڵدا، کە تێیدا هەزاران کورد لە مافە مەدەنییەکانیان بێبەش کران.
گرنگترین خاڵەکانی بڕیارەکە:
• ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕەگەزنامە وەربگرن، دەبێت داواکاریی تاکەکەسی یان خێزانی پێشکەش بکەن.
• پێویستە بەڵگەنامەی پێناسی موختار، سەنەدی نیشتەجێبوون، و هەر بەڵگەیەکی فەرمی کە مانەوەیان لە سووریا بسەلمێنێت (وەک پسوولەی ئاو، کارەبا، تەلەفۆن، یان بەڵگەی خوێندنی منداڵان لە قوتابخانە سوورییەکان).
• لە حەسەکە پێنج مەڵبەند بۆ تۆمارکردن کراوەتەوە و لە دیمەشق، حەلەب، ڕەققە، دێرەزوور: هەر یەکەی یەک مەڵبەند ناو تۆمار دەکەن.
• لە هەر مەڵبەندێک لیژنەیەک پێکدێت کە دادوەرێک سەرۆکایەتی دەکات و یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کورد (کە ڕەگەزنامەی هەیە) دەبێتە ئەندام تێیدا، لیژنەکە چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکاران دەکات و وێنە و پەنجەمۆری دە پەنجەیان وەردەگرێت،ماوەی پێشکەشکردن و تۆمارکردن 30 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
239 جار خوێندراوەتەوە