عەباس عەراقچی دەڵێت
ئەمەریکا داوای لە ئێران نەکردوە پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوتی ڕابگرێت و بەم
نزیکانەش ڕەشنوسی ڕێککەوتنێک دەخەنە بەردەم واشنتن.
هەواڵ:KNNC
عەباس عەراقچی وەزیری
دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: لە میانی دانوستانەکانی تاران و
واشنتندا، دانوستانکارانی ئەمەریکا داوایان لێنەکردون کە پیتاندنی یۆرانیۆم بە
تەواوەتی ڕابگرن و ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن داوا لە ئێران کراوە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ
هەمیsە ڕابگریت دوورن لە ڕاستییەوە، نە داوای ڕاگرتنی هەمیشەیی و نە داوای ڕاگرتنی
کاتیی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران نەکراوە، ئێرانیش ڕایناگرێت.
عەراقچی وتیشی، تاران ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەشنوسی ڕێککەوتنێک
بخاتە بەردەم ئەمریکا، دەکرێت ڕەشنوسەکە لە ماوەی دوو بۆ
سێ ڕۆژدا یەکلاییبکرێتەوە پێش ئەوەی ڕادەستی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری سەرۆکایەتی ئەمریکا
بکرێت، دوای پەسەندکردنی بەشێوەیەكی فەرمی ئەوا پێشنیارەکە دەخرێتە بەردەم
ئەمەریکا...
201 جار خوێندراوەتەوە