ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا: عێراق لە چنگی ئێران دەردەهێنین

KNN : Kurdish News Network
09:59 - 18/12/2025
عێراق
+
-

ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەڵێت عێراق لە چنگی ئێران دەردەهێنن و مارک ساڤایاش بە بەتواناترین کەس بۆ ئەو مەبەستە ناودەبات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

جۆو وێڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا کە لەپشکی کۆمارییەکانە دوای دیدارێکی لەگەڵ مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردوەتەوە و وتویەتی، خۆشحاڵبووە بە میوانداریکردنی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق، کۆبوونەوەی نێوانیانیشی لەبارەی دۆخی عێراق بە گرنگ ناوبردوە.

 

 

جۆو وێڵسن ئاماژەی بەوەشکرد، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنە لەگەڵ نێردەی تایبەت بۆ هێنانەدی خۆشگوزەرانیی بۆ گەلی عێراق و ڕزگارکردنی لە دەستی ئێران.

 

 

ئەو ئەندامەی کۆنگرێس ئاماژەی بەوەداوە، هیچ کەسێک لە مارک ساڤایا شایستەتر و لێوەشاوەتر نییە، بۆ پرسی دەرهێنانی عێراق لە چنگی ئێران و کارکردن بۆ دۆناڵد ترەپ لەو پرسەدا.

264 جار خوێندراوەتەوە