بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانێک
لە باشوری عیراق، خێرایی با لە چەند ناوچەیەک رووی لە زیادبوون کردووە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، کاریگەری ئەو شەپۆلە
بەشێوەیەكی سەرەکی لە ناوچەکانی باشوری عیراق و باشوری هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە،
بەتایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، چەمچەماڵ و پارێزگای کەرکوک. ئاماژە بەوەشکراوە،
خێرایی با لەو
ناوچانە گەیشتووەتە 40 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکەی
تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام بێت.
1464 جار خوێندراوەتەوە