هاکان فیدان بۆ هەسەدە: ئارامییمان تاقی مەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
01:19 - 18/12/2025
کوردستان
+
-

هاکان فیدان پەیامی توند بە هەسەدە دەدات و دەڵێت ئارامییمان تاقی مەکەنەوە و ناچارمان مەکەن هێرش بکەینە سەرتان.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا نایەوێت جارێکی دیکە پەنا بۆ کردەوەی سەربازی ببات لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە و دەبێت هەسەدەش لەوە تێبگات و بزانێت چی دەکات.

 

 

هەکان فیدان وتی کە پێویستە هەسەدە ئارامیی تورکیا تاقی نەکاتەوە چونکە هەمیشە بژاردەی سەربازیی لەبەردەم تورکیادا هەیە هەرکاتیش گەیشتە تینیان ئەوا هێرش دەکەنە سەر نەیارەکانیان و هەر هۆکارێک کە مەترسیی بێت بۆ ئاساییش و سەقامگیریی تورکیا.

 

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان کورد و حکومەتی سوریا کردەوە و وتی دەبێت هەرچی زووە هەموولایەک پابەندی ئەو ڕێککەوتنەبن...

1972 جار خوێندراوەتەوە