نێردەی ئەمەریکا بۆ عێراق
جارێکی دیکە جەخت لە بەهێزکردنەوەی عێراق دەکاتەوە و دەڵێت مەزن و سەربەخۆی
دەکەن.
هەواڵ:KNNC
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردوەتەوە کە کۆبوونەوەیەکی
نایابی لەگەڵ جۆ ویڵسن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا و تیمەکەی کردوە لەبارەی دۆخی
عێراق قسەیان کردوە.
مارک ساڤایا جارێکی
دیکە ئاماژەی بەوەدا، کە عێراق مەزن و سەربەخۆ دەکەن.
قسەکانی مارک ساڤایا
لەبارەی عێراق و سەربەخۆکردنی مشتومڕی زۆری لێکەوتەوەتەوە و بەشێک لە لایەنەکان
پێیان وایە کە ساڤایا زیاڕەویی دەکات و دەست لە کاروبارەکانی عێراق وەردەدات، لە
ڕابردووشدا بزوتنەوەی نوجەببا هۆشدارییدا لەوەی کە ئەگەر ساڤایا بێدەنگ نەکرێت
ئەوا مقاومەی ئیسلامی بێدەنگی دەکات و بەدرێک دەخاتە قوڕگییەوە....
435 جار خوێندراوەتەوە